به‌پێی ڕاپۆڕتی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان، كارگه‌یه‌كی فێركاریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دوو ڕۆژه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جێگری فێركاریی په‌روه‌رده‌یی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان له ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزه‌ردان له نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نه‌خلی خه‌لفانی ئه‌و لقه به به‌شداریی شێخ موحه‌ممه‌د خه‌لفانی به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان و زیاتر له ٢٥ كه‌س له به‌رپرسان، جێگران و نووسینگه‌كانی ئه‌و لقه له خۆشكان و برایان به‌ڕێوه چوو.
له‌و كارگه فێركاریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه دوو ڕۆژه‌یه، «مه‌تین لوتفی» فێركاریی كارگه، له ڕۆژی یه‌كه‌م به‌رنامه‌كانی كرداریی یه‌كساڵه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان كه به هاواهه‌نگی خۆی داڕێژابوو، تاوتوێی كرد. له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كه‌م و به‌یانی ڕۆژی دووهه‌میش، بابه‌تی وه‌ك زانستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی، ئه‌لفوبێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له سهمهنهكان، شێوازی ڕاكێشان و ڕاگرتنی به‌رده‌نگان، هاوكاریی نێوان سهمهنهكان، ڕاپۆڕتنووسی له سهمهنهكان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئیداری سهمهنهكانی خسته به‌رباس.
له‌كۆتایی كارگه‌كه‌دا، شێخ عه‌قیل فه‌تحی به‌رپرسی جێگریی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان له مه‌تین لۆتفی به‌هۆی ئاراسته‌كردنی بابه‌تی جوان و سوودمه‌ند و له میوانداریی نووسینگه‌ی نه‌خلی خه‌لفان و ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو سپاسی كرد و ئه‌و كارگه‌یه له كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ١٥ی جۆزه‌ردان كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان